شاعیر: سەیدی هەورامی کتێب: دیوانی سەیدی هەورامی سەرناو: چراغم، يارم... لەبارەی شیعر: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی چراغم يارم، چراغم يارم عەمرم، زيندەگيم، چراغم، يارم [١] ياری بێ بەينەت، دۆستی دڵدارم تۆ باره تەشريف وه سەر مەزارم [٢] ئەر شەرت‏و ئيقرار، وەرين مەندەن پێت ديدەی ئينتيزار من، ئانا نه ڕێت [٣] چوون كوشتەی هيجران داخی دووری تۆم سا تۆ دمای مەرگ، بۆ وه سەر گڵكۆم [٤] تەماشای گڵكۆی تارم كەر، دوڵبەر دوودی سيای تار، لێش مەيۆ وه بەر [٥] تالێت مەعلووم بۆ، سەوڵی خەرامان من جه داخی تۆ، بەی‏تەور پێم ئامان [٦] ئەوسا تۆ مەزار قەبرم شكاوای وه حاڵی جەستەی زەليلم ياوای [٧] ديای ئايری هيجران جه تەندا چ تەور بەرمەشۆ دووش نه كەفەندا [٨] مەزانی نازار، ساحێب شەرت‏و شۆن «صەيدی» كوشتەی داخ، دەردی دوری تۆن [٩] ١. چراغم: چرام. هەروەك چۆن چرا ڕۆشنايی ئەداتەوه بۆ دەوروبەری خۆی، لێرەدا ئەم «چراغم»ه به مانا ڕۆشنايی دێت. واته: چرام، ڕۆشناييم، عومرو ژيانم، يارەكەم. قسه لەگەڵ يارا دەكات ٢. واته: ئەی ياری بێ وێنه، دۆسی دڵدارم، تۆ تەشريف بێنه سەر گۆڕم، مەزارم. ٣. وەرين: پێشوو. مەندەن پێت: لەلات ماوه. ديده: چاو. ئاما: هات. واته: ئەگەر شەرت‏و پەيمانی پێشووت ماوه، چاوی چاوەنواڕی من وا له ڕێتا، چاوەنواڕتم. ٤. واته: چونكه كوژراوی هيجرانی داخی دووری تۆم، سا تۆ لەپاش مردنم وەره سەر گڵكۆم. ٥. واته: ئەی دوڵبەرم، سەيری گڵكۆی تاريكم بكه، دووكەڵی تاريكی ڕەشی لێ دێته دەرەوه. ٦. واته: تا لێت ئاشكراو مەعلووم بێ ئەی سەوڵی خەرامان، من له داخیتۆ وام پێ هاتوه. ٧. شكاوای: هەڵت دايەوه. [ماناكەی لەگەڵ هونراوەی دواييدا دێ]. ٨. ئاير: ئاگر. تەن: لەش. دوو: دووكەڵ، «دووش» دووكەڵی. بەرمەشۆ: دەردێ. چ تەور: چۆن. واته: ئەو حاڵه تۆ ئەگەر گۆڕەكەت هەڵدايەوه، سەيری حاڵی لەشی زەليلمت كرد، وه چاوت به من كەوت لەو ناو گۆڕەدا ئەبينی هێشتا ئاگری هيجران‏و دووری له جەستەما هەر ئەگڕێ، وه چۆن دووكەڵەكەی له كفنەكەمەوه دێته دەرەوه. ٩. مەزانی: ئەزانی. شەرت‏و شۆ: شەرت‏و پەيمان. واته: ئەزانی ئەی نازدار «صەيدی» خاوەنی شەرت‏و پەيمانه، وه كوشتەی داخ‏و دەردی دووری تۆيه.